The Kurdistan Accrediting Association for Education (KAAEدەستەی متمانەبەخشی بە پرۆگرامەکان و دامەزراوەکانی پەروەردە و خوێندن لە کوردستان (KAAE) لە حوزەیرانی ٢٠٢٢ دا لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان (KRG) بۆ پەرەپێدانی کوالێتی پەروەردە بەرپرسیارێتی دامەزراوە. KAAE برەو بە نایابی دامەزراوەیی دەدات لە ڕێگەی پەیرەوکردنی ڕێکاری ڕوون و بەڵگە بنیادەکانی متمانەبەخشی. ئەرکی سەرەکیمان بریتییە لە بەرزکردنی ئاستی کوالێتی پەروەردە لە هەرێمی کوردستان هاوشان لەگەڵ چاندنی کولتوری باشترکردنی بەردەوامی، ڕۆشنی و بەرپرسیارێتی.
وەک دەستەیەکی کارگێڕی سەربەخۆ، KAAE پاڵپشتی دەکرێت لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان و لە نزیکەوە هاوکاری وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەکەت. پێکەوە ستانداردی توند دادەنێین بۆ دڵنیابوون لە کوالێتی پەروەردە و دابینکردنی میکانیزمی کاریگەر بۆ جێبەجێکردنیان. جگە لەوەش KAAE هاوکاری هەردوو وەزارەت دەکات لە داڕشتن و پاڵپشتیکردنی سیاسەتەکان بۆ دەستەبەرکردنی خوێندنی کوالیتی بەرز لە سەرتاسەری هەرێمەکەدا.
ئامانجی متمانەبەخشی
متمانەبەخشی دڵنیایی فەرمی دابین دەکات کە دامەزراوەیەک تەواوی ئەو پێوەرە کوالێتیانەی کە لەسەر ئاستی نیشتیمانی پەسەندکراون، جێبەجێ دەکات یان لە ئاستێکی ستانداردی بەرزتردایە. لە ڕێگەی پرۆسەیەکی سەربەخۆ و بەڵگە-بنیاد، متمانەبەخشی هەڵدەسەنگێنێت کە ئایا دامەزراوەکە ئەرکەکانی خۆی بەجێ دەگەیەنێت، پاڵپشتی فێربوونی خوێندکاران دەکات و بە دەستپاکی و کاریگەرییەوە خزمەت دەکات.
ئەرک
دەستەی متمانەبەخشی بە پڕۆگرامەکان و دامەزراوەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان (KAAE) کاردەکات بۆ دانان و ڕێکخستن و پشتیوانی میکانیزم بۆ پێداچوونەوەی دوولایەنە و جێبەجێکردنی وردی ستانداردەکانی پەروەردە لە هەرێمی کوردستانی عێراق. ئامانجی KAAE پێشخستنێکی نموونەیی پەروەردەییە لەڕێگەی جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی متمانەبەخشی و چاودێریکردنی بەردەوام، و لەڕێگەی دڵنیاکردنەوەی خوێندکاران و کۆمەڵگا کە دامەزراوە پەروەردەییە گشتی و تایبەتەکان ستانداردە نیشتمانییەکان پەیڕەو دەکەن و پابەندن بە دەستپاکی و لێپرسینەوە و باشترکردنی بەردەوام.
دیدگا
دەستەی متمانەبەخشی بە پڕۆگرامەکان و دامەزراوەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان (KAAE) دەبێتە دەزگایەکی متمانەبەخشی بۆ پاڵپشتی و بەرەوپێشبردن و پاراستنی دڵنیایی جۆری لە پەروەردەدا، بە ئامانجی دەستەبەرکردنی پرۆسەی نایابی فێرکردن و خوێندن کە هاوتەریبن لەگەڵ باشترین ستانداردە نێودەوڵەتییەکان.
بەها بنەرەتییەکان
The Kurdistan Accrediting Association for Education (KAAE) was established pursuant to Law No. (6) of 2022, approved by the Kurdistan Regional Parliament on June 22, 2022, and promulgated through Presidential Decree No. (11) of 2022.
Under this law, KAAE is granted independent legal personality and the statutory authority to develop accreditation standards, evaluate educational institutions, and grant accreditation to K–12 schools and higher education institutions throughout the Kurdistan Region.
The law entered into force upon its publication in the Official Gazette (Waqayi’ al-Kurdistan), Issue No. 286, dated August 4, 2022.